خوشکان و برایانی ئیماندار، لێرە کۆتایی بە هەڵمەتی «ژەمێک بۆ غەززە + پشکەکان» ئەهێنین، بەنسبەتی وەرگرتنی هاوکارییەکانی ئەمڕۆ الحمدللە ، کۆمەڵێک خوشک و برای بەڕێز هاوکاری زۆریان پێشکەش کردووە، ئەم بڕە پارانەی هاتووە لەلایەن خوشک و برایانەوە هاتووە لە ٥ هەزار دینار و کەمتریش دەستپێدەکات تا ١,٢٠٠ دۆلار، خوشکێکی بەڕێز ٢٥٥ هەزاری ناردووە، کۆمەڵە خوشک و برایەکی بەڕێز بڕێ زیاتر و هەیە کەمتری ناردووە، برایەكی بەڕێز بڕی ٥٢٥ هەزاری ناردووە و فەرمووی : "ئەم بڕە پارەیەی ئەینێرم بەخێری دوو شەهیدەکەی ئوممەت شیخ یحیی سنوار و م. کامەران کەریم"، الحمدللە ئەم هاوکارییانە ئەمڕۆ زۆر هاتوون و بە ئیزنی پەروەردگار هەمووی بەمزووانە دەگاتە ناو غەززە.
خوای گەورە بەخشینەکانی ئێمە و ئێوەش کە ماندووبوونتان کێشاوە لە هەموو لایەک قەبووڵ بفەرمووێت و بیکاتە سەر میزانی حەسەناتمان، بەو ئومێدەی ببێتە مایەی عوزر و شەفاعەتێک بۆمان لەپای بێدەسەڵاتی و دەستەوستانمان لەئاست ڕژانی خوێنی کەسوکارمان لە غەززەی بریندار، خوای گەورە چاکەی چاکەکاران وون ناکات.
بەڕێزان وەك بەڵێنمان دابوو ئەمشەو کۆتا وادەی وەرگرتنی هاوکارییەکان بوو بۆ لێقەوماوانی غەززە، لە ئێستا بەدواوە چیتر هاوکاریی وەرناگرین و خوای گەورە جەزای بەخێرتان بداتەوە و ماڵی هەمووتان سەد هێندە زیادبکات و ماڵتان ئاوابێت... تکامان وایە بەهیچ شێوەیە هاوکاری زیاتر نەنێرن.
«بەخواتان دەسپێرین، ان شاء اللە چاوەڕێی موژدەی خۆشبن، بەم نزیکانە»
کەناڵی| @jangyragayandn1
ـ