ئەو پەنجانەی فەیەزانی فرمێسکەکانم پێ سڕی ئێستا سڵ لە چاوم ئەکاتەوە ، تۆ ژەهرێکی شیرین بووی نۆشتم ، باوەشێکی گەرم بووی بۆ دڵە ڕەقبووەکەم تۆ گەشتت بۆ چۆلایەک کرد ئاوەدانت کردەوە پاشان گڕت تێبەردا، هەناسەم بۆنی مردنی لێیەت و چاوەکانم لە کزیدا خەریکە کوێردەبن ، ڕقم لە قاوە و جگەرەش هەڵگرتووە چونکە باسی تۆم بۆ دەکەن…