gorran voice دەنگی گۆڕان

@gorran_radio


دەنگی گۆڕان

gorran voice دەنگی گۆڕان

22 Oct, 13:06


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی شارباژێڕ بڵاویکردوەتەوە، لە رۆژی یەکشەممە (27/10/2024) بۆماوەی چوار رۆژ و لەکاتژمێر (10:00)ی بەیانی بۆ (2:00)ـی پاشنیوەڕۆ بەمەبەستی پاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی، تونێلی پێشڕەو دادەخرێت...

gorran voice دەنگی گۆڕان

22 Oct, 12:44


سوودانی: والی عێراق و 8 سەرکردەی داعشمان کوشت..
Gorran Radio
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند لە زنجیرە چیاکانی حەمرین هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق توانیویانە والی عێراقی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش و 8 سەرکردەی دیکەی داعش بکوژن.
بەپێی بەیاننامەیەکی دژە تیرۆری عێراقیش دوای 6 مانگ چاودێری توانیویانە جاسم مەزروعی عەبدولقادر والی عێراق لە زنجیرە چیاکانی حەمرین بکوژن.

gorran voice دەنگی گۆڕان

21 Oct, 16:47


کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی دەنگدانی گشتی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ئەو ئەنجامەى بڵاوى دەکەینەوە هى 99.63% ى دەنگەکانە:

gorran voice دەنگی گۆڕان

21 Oct, 15:20


كۆمسیۆن هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی رۆژی (20ـی 10ـی 2024) بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.

Gorran Radio
👇👇👇
https://www.facebook.com/GorranRadio/posts/pfbid02S16pZTzLkU3DZZ53HKtSYA4Z9Z9g7vK7DCw5RERRuM2aM8KtUxhgoQLN1RnGq37Nl

gorran voice دەنگی گۆڕان

21 Oct, 15:17


ڕێژەی بەشدارییکردن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان

gorran voice دەنگی گۆڕان

21 Oct, 13:55


ئەمرۆ ئەو موچەخۆرانەی بڕیاربو لە رێگەی "هەژماری من" موچەکانیان وەربگرن، لەرێگەی کورتەنامەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ئێستا دەتوانن موچەکانیان وەربگرن، بەڵام کاتێک بەشداربوانی پرۆژەکە لە شاری كۆیە چون موچەكانیان رابكێشن ئامێری (ATM) لەبری موچە سوپاسی كردون.

gorran voice دەنگی گۆڕان

21 Oct, 13:38


کەمێکی دیکە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان رادەگەیەنێت.

gorran voice دەنگی گۆڕان

21 Oct, 11:09


دەستەی کەشناسی عێراق بڵاوی کردەوە، پلەکانی گەرما شەش پلە دادەبەزن و کەش و هەوا بە شێوەیەکی بەرچاو فێنک دەبێت و ڕێژەی باران بارین زیاد دەکات.

gorran voice دەنگی گۆڕان

20 Oct, 18:23


ئاشتی هەورامی كۆچی دوایی كرد

عەبدوڵا عەبدولڕەحمان عەبدوڵا (ئاشتی هەورامی) وەزیری سامانە سروشتییەكان لە كابینەی هەشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەتەمەنی (76) ساڵیدا كۆچی دوایی كرد

gorran voice دەنگی گۆڕان

20 Oct, 17:00


بەپەلە... ڕێژەی دەنگدان ڕادەگەیەندرێت و جیاکردنەوەی ئەنجامەکان بەردەوامە


👇👇👇👇👇
https://www.facebook.com/GorranRadio/videos/1061459748543281/

gorran voice دەنگی گۆڕان

20 Oct, 16:49


پارێزگاری سلێمانی بڵاوی کردەوە بەهۆی ماندوبونی چەند ڕۆژەی هێزە ئەمنییەکانەوە سبەینێ دەکرێتە پشوی فەرمی.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ بەهۆی ئەرک و ماندووبوونی دڵسۆزانەی ڕۆژانی ڕابردوو بە تایبەتیی ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و ئەمڕۆ لە دەنگدانی گشتییدا، بڕیارماندا؛ سبەی ٢١ی تشرینی یەکەم، لە هەموو دامەزراوەو بەڕێوەبەرێتییەکانی سەربە وەزارەتی ناوخۆو دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان و فەرماندەیی بەرگریی و فریاکەوتن، پشووی فەرمیی دەبێت.

gorran voice دەنگی گۆڕان

20 Oct, 15:46


رێژەی دەنگدان لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان

gorran voice دەنگی گۆڕان

20 Oct, 15:44


دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند؛ توندترین سزای یاسایی ئەوکەسانە دەدەین دوای کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان و ئاشکراکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و کەرنەڤاڵی لایەنە سیاسییەکان، ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقام و شوێنە گشتییەکان دروستبکەن و چەک بەکار بهێنن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەزگای ئاسایشی هەرێم داواکارە لە سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە شار و شارۆچکەکان، بەشێوازێکی شارستانیانە گوزارشت لەخۆشییەکانیان بکەن و نەبنە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لە شەقام و شوێنە گشتییەکان و دووربکەونەوە لە توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک و تەقەکردن. بەپێچەوانەوە سەرپێچیکاران دەدرێت و ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

gorran voice دەنگی گۆڕان

20 Oct, 15:28


سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ دەنگی گۆڕان:

gorran voice دەنگی گۆڕان

20 Oct, 15:27


سەرۆک وەزیرانی عێراق: پیرۆزبایی هەڵبژاردن لەگەلی هەرێمی کوردستان دەکەین