gasham__

@gasham0


ئەرستۆ دەڵێت ؛ دەبێ واز لەو هیوایە بێنین کەڕۆژێک دادێت دەریا ئارام دەبێتەوە ، دەبێت لەناو ڕەشەبادا فێری کەشتیوانی بین...!
www.tiktok.com/@gasham__
https://snapchat.com/t/bEDeFuf3

gasham__

20 Oct, 19:57


Daway videokashtan krdbu farmwn 🥰

gasham__

20 Oct, 19:50


پێمان ئەڵێن گرنگن،
بەس بە درێژای شە و ڕۆژ لە حاڵمان ناپرسن ..

با بخەوین ئیتر ❤️

gasham__

20 Oct, 19:50


بەهۆی کەسێکەوە
تەرکی هەموو کەسێکمان کرد🫴🏻!

gasham__

20 Oct, 19:49


“هۆگر مەبە”مرۆڤەکان بزانن هۆگریان بووی
“برینێکی وا لە قوڵایی ڕۆحت دێننە بوون”
کە “دەستی هیچ باشبوونێک،پێی نەگات”.!

gasham__

20 Oct, 19:49


“ئەگەر ڕۆژێک دڵ مرد”
بزانە “بکووژەکەی ئازیزترین کەس بووە”.!🤍

gasham__

20 Oct, 19:49


لە گۆرانیەکانی هایدە ئەچیت
لەخەم زیاتر هیچی تر نیت..🖤

gasham__

20 Oct, 19:47


 ڕێک پێچەوانەکەی ڕوودەدات ، کاتێک زۆر سادەیت لەبری ڕێزت بگرن بەکەم سەیرت ئەکەن ، کاتێک دڵی هەمووانت بۆ گرنگە دڵت ئەشکێنن ، کاتێک مرۆڤێکی باشیت هەموو شتێک ئەکەن بۆ ئەوەی ڕووە خراپەکەت نیشان بدەیت ، کاتێک هەموو هەوڵێکت داوە بۆ ئەوەی بەردەوام بیت و گەشبین بیت حەسودیت پێ ئەبەن بەوەی کەسێکی دوور لە کێشەیت و ژیانت زۆر ئاسانە ، کاتێک هەموو ئەوانەش بەلاوە ئەنێیت و دوای «خەونێک» «مرۆڤێک» «دڵخۆشییەکی سادە» ئەکەویت و پێت وایە کە ئەو ئومێدە ئەتوانێت جێگەی هەموو شتە لەدەست چووەکانت بگرێتەوە ئەویش زۆر بەسادەیی پشتت تێ ئەکات وەک ئەوەی تەنانەت شایەنی ئەو دڵخۆشییە بچووکەش نەبیت..

gasham__

20 Oct, 19:47


من ماندو بووم
لەوەی بمەوێ ئەوەندە خۆم دەرخەم
كە باشم كە تێدەپەڕێت
لە ڕاستیدا من هیچ باش نیم
ماندو بووم لەوەی ئەوەندە
بۆیان ڕون بكەمەوە كە كێم
ماندو بووم لەوەی هەوڵبدەم لە
هێشتنەوەی ئەو كەسانەی خۆشم ئەوێن
لە نزیك خۆمەوە
ماندو بووم لە غیرەكردن
ماندو بووم لە نائومێد بوون
ماندو بووم لە چاوپۆشیكردنی هەڵەكانیان
قسەكانیان ، كردارەكانیان
ئەمەوێت لە هەموو كەسێك و
لە هەموو شتێك دوور بكەومەوە
لۆمەم مەكە بۆ ئەمە
من لاواز نیم،تەنها زیاد لە پێویستی خۆم
هەست بە شتەكان دەكەم..🙂🖤

gasham__

19 Oct, 20:33


خۆشەویستی راستی ئەوەیە هەمیشە
شەریانە بەڵام هەرگیز واز لەیەک ناینن♥️

gasham__

19 Oct, 20:32


تۆ چاو قاوەی ، منیش چاو قاوەیی
ئای خوایەگیان ئەکرێ چ چێژێ بە ئەشق ببەخشین...🤎!

gasham__

19 Oct, 20:29


 لەناو پاس دادەنیشیت و لە شوشە پیسەکانی سەیری دەرەوە دەکەی و بێ ئەوەی بتەوێ چیرۆکی ژیانی چەند کەسێک دەبیستی کە بە دەنگی بەرز بۆ کەسێکی تری دەگێرتەوە .
دانیشتووی و گیریانو پێکەنینەکانی ئەوانی تر دەبیستی و بیر لە گریان وپێکەنینەکانی خۆت دەکەیتەوە و لەخۆت دەپرسی ئەی کەس گریان و پێکەنینەکانی تۆ دەبیستێت؟ وە بیرت دێتەوە چەند دەمێکە ئییتر نە بیریان دەکەی ونە بیریان لێ دەکەیتەوە وە بیرت دێتەوە کات چەند زوو ئێدەپەرێت وشتەکان چەند زوو رەنگی نامۆی دەگرن🌚

gasham__

19 Oct, 20:28


هەندێك ڕۆژیش هەیە كە مرۆڤ بەهانە زۆر دەگرێ، بۆڵەبۆڵی زۆرە،وەك ئەوەی كە لە هەموو شتێك ماندوو بووبێت،
لەو ڕۆژانەدا مرۆڤ تەنها یەك كەسی دەوێت كە هەبێت، گوێی لێبگرێت،و لە بەهانەكانی تێبگات، و درك بە حاڵی بكات دەزانی؟
ئەو ڕۆژانە و ئەو بەهانانەو ززو تێدەپەڕن و تەواو دەبن.
بەڵام ئەو هەستەی كە ئەو یەك كەسە لەو ڕۆژانەدا بە مرۆڤی داوە هیچ كات فەرامۆش ناكرێت♥️

gasham__

19 Oct, 20:28




من ماوەیەکە بەدوای ئەوەوەم کە ڕێگەیەک بدۆزمەوە حاڵم باشتر ببێت. پێشتریش زۆر باش نەبووم، بەڵام نەک بەم ڕادەیە کە کەیفم بە ھیچ نەیەت و چێژ لە ھیچ وەرنەگرم. بیرم نیە کۆتا جار کەی بووە ئاوا بووم. کە تەنانەت بیرکردنەوە لە مرۆڤەکانیش حاڵم تێکبدات. بیرکردنەوەی لە ھەر شتێک کە بە مێشکدا بێت، حاڵم تێکبدات. پێشتر ھەمیشە شتێکم دەدۆزیەوە و حاڵم باشتر دەبوو؛ کتێبێک، وێنەیەک، خواردنێک، گۆرانیەک، فیلمێک، دۆستیک، یان لە خراپترین حاڵەتدا بیرم لەوە دەکردەوە «ئێستا کێ تەلەفونت بۆ بکات خۆشحاڵ دەبیت؟» و ھەمیشە کەسێکم دەدۆزیەوە کە حەز بکەم تەلەفون بکات و لەو بارودۆخە دەرمبێنێت. بەڵام ماوەیەکە ھیچشتێک نادۆزمەوە کە بتوانێت حاڵم باشتر بکات. ھەمووشتێک وەڕەسکەر و بێزارکەرە. وێنەکان ناشرینن، فیلمەکان بێمانان. گۆرانیەکان چێژیان نیە و مرۆڤەکانیش سەرئێشەن. ھەرچی دەنوسم، فڕێی دەدەم. لەگەڵ ھەرکێ قسە دەکەم، ناگەین بە ئەنجام. ھەمووشەوێک سەرم دەتەقێت و ھەموو بەیانیەک بەدوای پارچەکانیدا دەگەڕێم و کۆیاندەکەمەوە و دڵم بە ھیچ خۆشنابێت‎‌ ...

gasham__

18 Oct, 19:18


تـۆ لەنێوان مـن و خەڵکدا نھێنیەکیت
وە لە نێوان مـن و خوادا دوعایەکیت،•••

🤲🏻💙

gasham__

18 Oct, 19:16


بەس هەواڵی مەرگت ئارامم دەکاتەوە❤️‍🔥.

gasham__

18 Oct, 19:16


ئەترسم
دڵم بەشتانێک خۆشبکەم
و دووبارە بێ هیوام بکەن🤎!

gasham__

18 Oct, 19:15


ڕەشی بن چاو لە کەم خەوی نییە
لە نەبوونی کەسەکە کە خۆشتدەوێ🖤.

gasham__

18 Oct, 19:15


ڕاستی بڵێم منیش دوای تۆ خۆم بە تەنها جێهێشت

•!🖤