Cihan University - Erbil

@cihanuniversityerbil0


Official Channel © Cihan University-Erbil
Cihan University – Erbil was established in 2007

Cihan University - Erbil

17 Oct, 10:50


ئاگاداری
ب / تاقیکردنەوەی میدتێرم
ئاگاداری سه‌رجه‌م فێرخوازانی زانكۆكه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ رێكه‌وتی (22/10/2024) یه‌كه‌م رۆژی تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی فێرخوازانی قۆناغه‌كانی (دووه‌م , سێیه‌م , چواره‌م , پێنجه‌م) ده‌بێت له‌ كۆرسی یەکەم ساڵی خوێندنی (2024-2025) به‌ پێی خشته‌ی تاقیکردنەوەکان کە لە به‌شه‌كانی خۆتان رادەگەیەندرێت.

زانكۆی جیهان - هه‌ولێر
17/10/2024

اعلان
م/ امتحانات المدتيرم

نود اعلام طلبتنا الأعزاء سيكون يوم الثلاثاء المصادف (22/10/2024) هو أول يوم امتحانات المدتيرم للمراحل (الثانية ، الثالثة ، الرابعة ، الخامسة ) للكورس الأول للسنة الدراسية (2024-2025) حسب جدول امتحانات لكل قسم..


جامعة جيهان - أربيل
17/10/2024

Cihan University - Erbil

13 Oct, 11:19


لە زانکۆى جیهان-هەولێر پێشبڕکێیەکى فۆتۆگرافى بەڕێوەدەچێ

بەئامانجى هاندانى بەهەرە و تواناى فێرخوازان لە بوارى فۆتۆگرافى، سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوکارى کۆمپانیای شاومى بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی وۆرک شۆپ و پێشبڕکێک لە بوارى فۆتۆگرافی بەڕێوەدەبات.

بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن داوا لە فێرخوازان و ئارەزومەندانى بوارى فۆتۆگرافى دەکات، بەتایبەت ئەوانەى بەهەر و توانایان لە بوارەکەدا هەیە و ئارەزوى بەشداریکردن لەو وۆرک شۆپ و پێشبڕکیە دەکەن، دەتوانن لە سبەى دووشەممە ڕێکەوتى (١٤/١٠/٢٠٢٤) سەردانى سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن بکەن و ناوى خۆیان تۆمار بکەن.

وۆرکشۆپ و پێشبڕکیەکە ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (١٧/١٠/٢٠٢٤) لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەڕێوەدەچێت و، بڕوانامەى زانکۆى جیهان-هەولێر و کۆمپانیاى شاومى بۆ ئامێری ئەلیکترۆنی پێشکەش بە بەشداربوانى وۆرکشۆپەکە و پێشبڕکیەکە بکرێ.

بۆ زانیارى زیاتر دەتوانن پەیوەندى بکەن بە ژمارە تەلەفونى (٠٧٥٠١٧٨٨٢٠٧)

Cihan University - Erbil

11 Oct, 12:03


پسپۆری خوراک جیلوان محمد کە دەرچووی زانکۆی جیهان هەولێرە ، لە بەرنامەی نووڕۆژدا باسی هۆکارەکانی قەڵەوی منداڵان دەکات .

Cihan University - Erbil

07 Oct, 08:03


ئاگاداری...
ئاگاداری دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024) ی زانکۆکەمان دەکەینەوە کە لە رۆژی سێ شەممە رێکەوتی 08/10/2024 دەتوانن داواکاری بۆ وەرگرتنی بڕوانامەکانی دەرچوون (پشتگیری ، بڕوانامەی بەنمرە، بڕوانامەی دیوار) پێشکەش بکەن



بەرێوەبەرایەتی تۆمار
زانکۆی جیهان – هەولێر
07/10/2024

إعلان...
نود إعلام خريجي جامعتنا للعام الدراسي (2023-2024) بأنه يمكنهم زيارة الجامعة يوم الثلاثاء الموافق 08/10/2024 لتقديم طلب شهادات التخرج (تأييد تخرج، شهادة درجات، شهادة جداري).



مديرية التسجيل
جامعة جيهان – أربيل
2024/10/07

Cihan University - Erbil

03 Oct, 21:00


ئاگاداری بۆ گشت فێرخوازانی زانکۆی جیهان-هەولێر کە ناو نوسین دەست پێ دەکاتە وە بۆ خوێندنی سمێستەری بهار بۆ ماوەی چوار مانگ لە مانگی دوو تا مانگی 7 2025 لە چەند زانکۆیەکی وەلاتی پولەندە
بۆ هەردوو پروگرامی Erasmus-Plus and Bilateral Exchange Agreement

ناو نوسین دەست پێ دەکات لە رۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی 6 /10
تا 15/10/2025
سەردانی بەشی خوتان بکەن بۆ ناو نوسین

بۆ زانیاری لە کورسی دووەم ساڵی 2025
20 فێرخواز
رەوانەی وەلاتی پولەندە دەکرێن

Cihan University - Erbil

30 Sep, 17:01


زانکۆى جیهان-هەولێر گروپى دیکەى فێرخوازانى ڕەوانەى زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته‌ زیندووه‌كان لە پۆڵەندا کرد

لە چوارچێوەى سیاسەتى بە نێودەوڵەتیکردنى زانکۆى جیهان-هەولێر و، بە ئامانجى بەرزکردنەوەى زیاترى پێگەى زانستى و مەعریفى فێرخوازان، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر گروپێکى دیکەى فێرخوازانى ڕەوانەى پۆڵندا کرد بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لەو وڵاتە.

بەڕێکردنى ئەو گروپەى فێرخوازان ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێکەوتى (‏30‏/09‏/2024) دواى دیدارێکى سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ فێرخوازان و کەس و کارى ئەو فێرخوازانە هات، کە بڕیار وایە لە چەند ڕۆژى داهاتودا بگەنە پۆڵندا بۆ تەواوکردنى کۆرسێکى خوێندن لە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته‌ زیندووه‌كان لەو وڵاتە، لەو دیدارەدا، پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە زانکۆى جیهان-هەولێر سوورە لەسەر ئەوەى وەک زانکۆ تەنها لەسەر ئاستى کوردستان و عێراق نەمێنینەوە، بەڵکو ببینە زانکۆیەکى نێودەوڵەتى، هەربۆیە ڕەوانە کردنى ئەم فێرخوازانەش هەر لەو چوارچێوەیەدا دێ.

سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر وتى: ئەم گروپەى فێرخوازان کە ژمارەیان (٥) فێرخوازە لە بەشە جیاکانى زانکۆکەمان، بەپڕۆسەیەکى قورسى مەرج و ڕێنماییەکانى زانکۆکەکان و زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته‌ زیندووه‌كان تێپەڕبون تا توانیان لە نێوان (٦٠٢٩) فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر کاندید بکرێن، وتیشى دەستنیشانکردنى هەریەک لەو فێرخوازانە بۆخۆى بەدەستهێنانى بڕوانامەیەکى باڵایە و پێویستە بە گرنگیەوە لێى بڕوانن و شانازى پێوە بکەن