ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

@asosoftco


ئاسۆسۆفت پێشەنگە لە پڕۆسێسی کۆمپیوتەریی دەنگ و زمانی کوردی

ماڵپەڕ: asosoft.com

گۆڕینی دەنگ بۆ دەق، گۆڕینی دەق بۆ دەنگ:
@AsosSoftSTT_bot

پەیوەندی: @abdulhadyabass

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

21 Oct, 16:25


چیتر پێویستت بە تەختەکلیل نییە. خزمەتێکی نوێی ئاسۆسۆفت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە. ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوە.
دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیەمان وەربگرن:
https://t.me/AsosSoftSTT_bot

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

01 Sep, 16:43


تایپکردن بە سیستمی ناسینەوەی دەنگ چەندە لە نووسین بە تەختەکلیل خێراترمان دەکات؟

- تایپکردن لە ڕێگەی سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتن ۳ جار خێراترە لە تایپکردن بە تەختەکلیل.

- تەنانەت ئەو تایپیستە لێهاتووانەی لە خولەکێکدا ۸۰ تا ۹۰ وشە تایپ دەکەن، لە ئاخاوتنی ئاسایی لە خولەکێکدا زۆرتر لەوە قسە دەکەن.

- بە شێوەی مامناوەندی مرۆڤەکان لە یەک خولەکدا ۱۵۰ وشە دەردەبڕن.

- تەرخانکردنی کاتی کەمتر بۆ تایپ و کەمکردنەوەی هیلاکیی تایپکردن، دەتوانێت  کاراییتان لە ژیان و پیشەکەتاندا زیاتر بکات.

🎙 قسە بکە، بۆتی ئاسۆسۆفت بۆت دەکات بە نووسراو.
@AsosSoftSTT_bot


ئاسۆسۆفت لە تێلێگرام
@asosoftco

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

04 Jul, 20:59


💥 مژدە بۆ بەکارهێنەرانی بۆتی ئاسۆسۆفت

لە دوایین نوێکردنەوەی بۆتی ئاسۆسۆفتدا، بەشی گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین نوێ کراوەتەوە. لە وەشانی نوێدا لێهاتوویی سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتنی ئاسۆسۆفت باشتر کراوە و ڕێژەی هەڵەکانی زۆر کەمتر بووەتەوە. ئاسۆسۆفت بەردەوام هەوڵ دەدات سیستمەکانی باشتر بکات، لە داهاتووشدا لەسەر کەموکوڕییەکانی سیستمەکانمان کار دەکەین و ڕێژەی هەڵەکان بۆ کەمترین ئاست دادەبەزێنین.

لەم وێنەیەدا نموونەیەک لە تایپی سیستمی پێشوو و سیستمە نوێکراوەکە دەبینین.

https://t.me/AsosSoftSTT_bot

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

13 May, 11:51


ئاسۆسۆفت گرووپێکی توێژینەوەییە کە لەسەر پرۆسێسی دەنگ و زمانی کوردی کار دەکات. ئەم گرووپە ساڵی 2014 لەلایەن مامۆستایان و توێژەرانی کوردەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت.

ئاسۆسۆفت لە درێژەی چالاکییەکانیدا هەوڵ دەدات کە دەیتا و سەرچاوە پێویستەکان بۆ ناسینەوەی ئاخاوتن (گۆڕینی دەنگ بە دەق) بۆ کوردیی خواروو دابین بکات. بۆ ئەم مەبەستەش بۆتێکمان لە تێلێگرامدا ئامادە کردووە. ئەم بۆتە کۆمەڵێک ڕستە بە بەکارهێنەر پێشنیار دەکات کە پێویستە تۆمار بکرێن. ئەم دەیتایە بۆ پەرەدانی سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتن (گۆڕینی دەنگ بە دەق، یان تایپی ئۆتۆماتیک) بۆ کوردیی خواروو کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەگەر ئاخێوەری کوردیی خواروویت بە بەخشینی دەنگی خۆت بەشدار بە لە پەرەدانی ئەم تەکنۆلۆژییەی سەردەم بۆ زمانەکەمان.

بەستەری بۆت

@STTkurdish_bot

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

22 Apr, 17:53


زۆر خۆشحاڵین کە دەبینین نووسەرەکان کەڵک لە «هەڵەچنی ئاسۆ» وەردەگرن.
گەلێک سوپاس بۆ کاک «عەلی ئەحمەد»

داگرتنی کتێبەکەی لە کوردیپێدیا:
https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=20231029154617527840&lng=1

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

27 Feb, 19:52


⚡️ ئاسۆسۆفت گرووپێگە ک لەبان پرۆسەی دەنگ و زوان کوردی کار توێژینەوە کەی. ئێ گرووپە لە ساڵ 2014 لەلایەن مامووستایل و توێژەرەیل کوردەوە دامەزریاس و وەڕێیەو بریەید.

🔸 ئاسۆسۆفت لە دریژەی چالاکییەیل خوەی ها یەگ دەیتایل و سەرچاوەیلێ ک ئەڕا گۊەڕانن دەنگ وە دەق لە کوردیی خوارێن ها بایسێ دابین بکەی. هەر وەی مدوویشەم لە تلگرام ڕباتێگ درس بۊیە و نریاسە لا. ئێ ڕباتە یێ بڕ ڕستە وە وەکارهێنەر پێشنێیار دەی ک بایەس تۆمارەو بوون. ئێ دەیتا ئەڕا پەرەپێدان وە سیستم ناسین قسەکردن (گۊەڕانن دەنگ وە دەق، یا تایپ ئوتوماتیک) ئەڕا کوردیی خوارێن لەلێ کەڵک گرێد.
ئەگەر ئاخێوەر کوردیی خوارێنیدن، وە بەخشین دەنگ خوەد لە پەرەپێدان وەی تکنولوژیی سەردەمیانە ئەڕا زوانەگەمان بەشداری بکە.


ڕبات کووکردن دەنگ ئەڕای کوردیی خوارێن

@STTkurdish_bot

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

27 Feb, 19:51


ئاسۆسۆفت گرووپێکی توێژینەوەییە کە لەسەر پرۆسێسی دەنگ و زمانی کوردی کار دەکات. ئەم گرووپە ساڵی 2014 لەلایەن مامۆستایان و توێژەرانی کوردەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت.

ئاسۆسۆفت لە درێژەی چالاکییەکانیدا هەوڵ دەدات کە دەیتا و سەرچاوە پێویستەکان بۆ ناسینەوەی ئاخاوتن (گۆڕینی دەنگ بە دەق) بۆ کوردیی خواروو دابین بکات. بۆ ئەم مەبەستەش بۆتێکمان لە تێلێگرامدا ئامادە کردووە. ئەم بۆتە کۆمەڵێک ڕستە بە بەکارهێنەر پێشنیار دەکات کە پێویستە تۆمار بکرێن. ئەم دەیتایە بۆ پەرەدانی سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتن (گۆڕینی دەنگ بە دەق، یان تایپی ئۆتۆماتیک) بۆ کوردیی خواروو کەڵکی لێ وەردەگیرێت. ئەگەر ئاخێوەری کوردیی خواروویت بە بەخشینی دەنگی خۆت بەشدار بە لە پەرەدانی ئەم تەکنۆلۆژییەی سەردەم بۆ زمانەکەمان.

بەستەری بۆت

@STTkurdish_bot

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

21 Jan, 19:09


سیستمەکانی ناسینەوەی دەنگ چۆن یارمەتیی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت دەدەن؟
- لە ڕێگەی ئاخاوتنەوە زۆربەی کەمئەندامان و نابیناکان دەتوانن لەگەڵ ماشینەکان و کۆمپیوتەرەکان پەیوەندی ساز بکەن.

- کەسێکی نابینا دەتوانێت فەرمانێک بە کۆمپیوتەر بدات و کۆمپیوتەرەکە کارەکانی بۆ جێبەجێ بکات.
- کەسێک کە کەمئەندامی جەستەییە و ناتوانێت بە شێوازی ئاسایی زانیاری بە کۆمپیوتەر بدات، دەتوانێت لە سیستمەکانی ناسینەوەی ئاخاوتن بە مەبەستی تایپ، پێدانی زانیاریی و فەرماندە دەنگییەکان کەڵک وەربگرێت.
- کەڵکێکی تر بۆ ئەو کەسانەیە کە کێشەی بیستنیان هەیە، ئەم سیستمانە ئاخاوتن دەکەن بە دەق یان جووڵەی هێما و ئاماژە کە دەبێتە هۆی سادەبوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئەم کەسانە.

- بە گشتی دەکرێت بگوترێت کە ئەو کەمئەندامانەی یەک یان چەند ئەندامی جەستەیان لە کار کەوتووە دەتوانن لە ڕێگەی بەکارهێنانی کاریگەرتری ئەندامەکانی دیکەیان و تەکنۆلۆژییە پێویستەکان کەمایەسییە جەستەییەکانیان قەرەبوو بکەنەوە، بەکارهێنانی ناسینەوەی ئاخاوتن توانایی دەستڕاگەیشتنی کەمئەندامان بە سەرچاوەکانی زانیاری، بەهێزکردنیان لە بواری فێرکاری و ڕاهێنان و کاکردنیان کردەیی دەکات­­­­.

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

15 Jan, 17:41


بۆتی تیلیگرامی گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین، گۆڕینی نووسین بۆ دەنگ.
لینک: https://t.me/AsosSoftSTT_bot

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

05 Jan, 10:16


ئایە دیڤڵۆپەری و پێویستت بە APIیە ئاسۆسۆفتە؟ بۆ گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین و نووسین بۆ دەنگ؟
ئایا بیرت کردووەتەوە لەناو پلاتفۆرمەکانت سیستمی خوێنەری دەقی کوردی دابنێیت کە دەقەکانت بکات بە دەنگ، یاخود لە تایپی دەنگی بۆ تایپکردن، گەڕان، یان سەرنج نووسین لە ڕێگای دەنگەوە کەڵک وەربگریت؟
ئێمە وەکوو ئاسۆسافت خزمەتگوزارییەکانی تایپی دەنگی و خوێنەری دەق بۆ پلاتفۆرمەکەت دابین دەکەین، بۆ داواکردنی API نامە بۆ پەیج بنێرە یاخود لەڕێگەی ئیمەیلی فەرمییەوە پەیوەندی بگرە: [email protected]
ژمارە مۆبایل: 07518848928

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

03 Jan, 11:59


⚡️ مایکرۆسۆفت یاریدەدەری Copilot AIی بۆ سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید بڵاو کردەوە و ئێستا لە پلەی ستۆر بەردەستە بۆ داگرتن.

⚡️ ئەم ئەپڵیکەیشنە بەخۆڕاییە و پێویست ناکات سەرەتا ناوت تۆمار بکەیت یان بچیتە ژوورەوە.

⚡️ هەروەها کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاندووە کە وەشانی iOS ی ژیریی دەستکردی خۆی دەخاتە بازاڕەوە.

لە بەرنامەی Copilotدا دەتوانن مۆدێلی زمانی گەورەی GPT-4 بە خۆڕایی بە کار بهێنن.

@asosoftco

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

22 Dec, 07:43


بەرهەمەکانی تیمی ئاسۆسۆفت.

ئاسۆسۆفت لە تێلێگرام
@asosoftco

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

21 Dec, 07:05


✍️ کۆمپانیای مێتا پڕۆژەیەکی نوێی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی دەنگ بۆ دەنگ بە ناوی «سیملێس» بڵاو دەکاتەوە کە لە کەمتر لە دوو چرکەدا دەتوانێت دەنگی قسەکەر وەربگێڕێت. دەکرێت وەرگێڕانەکە بە دەنگی خودی قسەکەر یان دەنگی کەسێکی دیکە بێت.

🏆 خۆشبەختانە ئەم سیستمە زمانی کوردیی ناوەندی بە هەردوو شێوازی دەنگ و دەق وەردەگرێت و ڕاستەوخۆ وەریدەگێڕێت بۆ سەر دەنگی زمانەکانی دیکە.

🔸 دەتوانن دێموی سیستمەکە بۆ چوار زمان (ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئەڵمانی و ئیسپانی) لێرەوە تاقی بکەنەوە و بە دەنگی خۆتان یان کەسێکی تر وەرگێڕانەکەی ببیستن:

https://seamless.metademolab.com



ئاسۆسۆفت لە تێلێگرام
@asosoftco

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

20 Dec, 20:12


ناساندنی تیمی ئاسۆسۆفت.

ئاسۆسۆفت لە تێلێگرام
@asosoftco

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

04 Dec, 19:11


ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۳/۱۲/۰۳، ڕێکخراوی جەمال نەبەز لە شاری بێرلین لە ئەڵمانیا یەکەم خەڵاتی جەمال نەبەزی پێشکەش بە خاتوو زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی کرد.

گرووپی ئاسۆسۆفت بە وتارێک لەسەر دۆخی سەرچاوەکان و تەکنۆلۆژییەکانی زمانی کوردی لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدار بوو. پوختەی وتاری پێشکەشکراو بەم شێوەیە:

وێڕای هەبوونی ژمارەیەکی زۆری ئاخێوەران، زمانی کوردی بە هۆی بەربڵاویی زاراوەکانی و بارودۆخە سیاسییەکەی، زمانێکی کەم-سەرچاوە ئەژمار دەکرێت. مەبەست لە زمانی کەم-سەرچاوە زمانێکە کە داتای زمانیی کۆمپیوتەریی پێویستی نییە کە مۆدێلەکانی ژیریی دەستکردیان لەسەر ڕابهێنرێت. لە دەیەی ڕابردوودا چەندین هەوڵ بۆ پەرەدانی سەرچاوە و تەکنۆلۆژییەکان بۆ زمانی کوردی هاتوونە ئاراوە. ئێستا کاتی ئەوەیە کە بەراوردێکی نوێ بکەین و جارێکی تر دۆخی زمانی کوردی هەڵسەنگێنین: ئایا هێشتا کوردی زمانێکی کەم-سەرچاوەیە؟ پێشکەوتنەکان لە لقە جیاجیاکانی پێواژۆی کۆمپیوتەریی زمانی کوردی چی بوون؟ کام سەرچاوانە لە پێشترن بۆ ئەوەی لە ئێستادا ئامادە بکرێن؟ چۆن دەتوانین پشتگیریی زاراوەکانی وەک هەورامی و کوردیی خواروو بکەین کە کەمتر بایەخیان پێ دراوە؟

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

03 Dec, 10:52


THE TECH SHOW with AsoSoft - ناساندنی ئاسۆسۆفت لە کەناڵی کوردساتەوە

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

27 Nov, 13:24


#نوێ

یەکێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکانی بۆتی ئاسۆسۆفت، نووسینی هێماکانی خاڵبەندی لە کاتی تایپدایە.
بۆ ئەو مەبەستە هێماکانی خاڵبەندی بەپێی ئەم خشتەیە بخوێننەوە و بۆتی ئاسۆسۆفت بۆتان تایپ دەکات.

🎙️ ناونیشانی بۆتی ئاسۆسۆفت
@AsosSoftSTT_bot

ئاسۆسۆفت لە تێلێگرام
@asosoftco

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

22 Nov, 10:58


هەڵەچنی ئاسۆ، وردبین و خێرا بۆ پێداچوونەوەی دەقی کوردی
https://spell.asosoft.com/

ئاسۆسۆفت (AsoSoft)

21 Nov, 09:15


تایپکردن بە سیستمی ناسینەوەی دەنگ چەندە لە نووسین بە تەختەکلیل خێراترمان دەکات؟

- تایپکردن لە ڕێگەی سیستمی ناسینەوەی ئاخاوتن ۳ جار خێراترە لە تایپکردن بە تەختەکلیل.

- تەنانەت ئەو تایپیستە لێهاتووانەی لە خولەکێکدا ۸۰ تا ۹۰ وشە تایپ دەکەن، لە ئاخاوتنی ئاسایی لە خولەکێکدا زۆرتر لەوە قسە دەکەن.

- بە شێوەی مامناوەندی مرۆڤەکان لە یەک خولەکدا ۱۵۰ وشە دەردەبڕن.

- تەرخانکردنی کاتی کەمتر بۆ تایپ و کەمکردنەوەی هیلاکیی تایپکردن، دەتوانێت  کاراییتان لە ژیان و پیشەکەتاندا زیاتر بکات.

🎙 قسە بکە، بۆتی ئاسۆسۆفت بۆت دەکات بە نووسراو.
@AsosSoftSTT_bot


ئاسۆسۆفت لە تێلێگرام
@asosoftco